ئایه ده‌زانی خواردنی خه‌یار به برسێتی ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه.؟
رۆژانه خواردنی خه‌یارێك به برسێتی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری له‌شت به‌هێزبێت، و له‌ش له چه‌ندین نه‌خۆشی بپارێزێت، له پێناو ته‌ندروستییه‌كی باش رۆژانه خه‌یارێك به‌برسێتی بخۆ له‌به‌ر ئه‌م سوودانه .
ریشاڵه‌كانی ناو خه‌یار یارمه‌تی باشتركردن و چالاككردنی ریخۆڵه‌و كۆڵۆن ده‌دات. بۆری میزكردن له هه‌وكردن پاكده‌كاته‌وه.
به‌هۆی بوونی دژه ئۆكسید تێیدا، خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان دوور ده‌خاته‌وه به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و ریخۆڵه.
ده‌بێته هۆی گه‌شانه‌وه‌و شێداركردنه‌وه‌ی پێست. په‌ستانی به‌رزی خوێن چاره‌سه‌ر ده‌كات و دایده‌به‌زێنێت.
كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات.