سەن.. لامپارد راهێنەری داهاتوی چێڵسییە
راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكردوە كە پاش ئەوەی یانەی دێربی كاونتی بە فەرمی گرێبەستی فرانك لامپاردی راهێنەری یانەكەی هەڵوەشاندەوە، بە تەواوی ئەو راهێنەرە لەوەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی كردنی یانەی چێڵسی نزیكبۆتەوە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە.. كە یانەی چێڵسی بە فەرمی لەگەڵ فرانك لامپارد رێكەوتوە بۆ ئەوەی ئەو راهێنەرە ئەركی راهێنەرایەتی كردنی یانەی چێڵسی لەندەنی وەربگرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ، بڕیاریشە لەچەند رۆژی داهاتودا بە شێوەیەكی فەرمی ئەو لامپارد وەك راهێنەری نوێی یانەكە یناسێنرێت.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. كە ئیدارەی یانەی بلوز (5.5) ملیۆن پاوەند وەك موچەی ساڵانە دەداتە ئەو راهێنەرە، هۆكاری ئەو موچە بەرزەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە ئەو راهینەرە لەگەڵ یانەی دێربی كاونتی ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد.
بەهۆی سزاكانی فیفاوە یانەی چێڵسی لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا هیچ گرێبەستێك ئەنجام نادات و لەگەڵ ئەوەشدا باشترین یاریزانی یانەكە كە ئەیدین هازارد بو ریزەكانی یانەی چێڵسی بەرەو یانەی ریاڵ مەدرید جێهێشت.