بەمنزیكانە یانە نوێكەی دی لێخت ئاشكرادەبێت

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە كاپتنی یانەی ئەیاكس ئەمستردام ماتیاس دێ لیخت بە تەواوەتی لە یانەی یۆڤانتۆس نزیك بۆتەوەو ئەگەری هەیە لە چەند رۆژی داهاتودا بە فەرمی گواستنەوەی ئەو یاریزانە رابگەیەنرێت.

رادیۆی كەتەلۆنیا ئاشكرایكردوە.. كە یانەی یۆڤانتۆس بە رێژەی 95% تواناكانی ئەو بەرگریكارەی بەدەستهێناوەو بە تەواوی لە گواستنەوەی نزیك بۆتەوە، لە بەرامبەردا بە رێژەی 5% یانەی بەرشەلۆنە هیوای هەیە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بەرەو كامپ نۆ بەرێت.

هەمان سەرچاوە باس لەوەش دەكات كە گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس بۆ ماوەی 5 ساڵ دەبێت و لە دوای رۆناڵدۆوە زۆرترین موچەی پێدەدرێت كە 12 ملیۆن یۆرۆی دەبێت وەك موچەی ساڵانە.

لەگەڵ ئەوەی لە كۆتای یارییەكانی ئەم وەرزەی خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا ناوی دێ لیخت بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەبەستراییەوە، بەڵام لەم دواییانە مینۆ رایۆلا بەرێوبەری كارەكانی ماتیاس دی لیخت ئاشكرایكرد كە ئەوان گرێبەستی دیكەیان لە یانەكانی یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە پێگەیشتوەو چاوەڕێی یانەی بەرشەلۆنە ناكەن.

Back to top button