باڵۆنەكانی حەماس ئیسرائیل هەراسان دەكات

بالۆنەكانی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) 19 كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئیسرائیلی دەسووتێنن، حەماس ئەو بالۆنە سووتێنەرانە لە رۆژی چوارشەممە 26-6-2019 ناردووەتە ئاسمان بۆ سووتاندنی كۆمەڵگە نیشەجێكانی ئیسرائیل.

بەهۆی ئەو ئەو بالۆنانەوە، رووداوی ئاگركەوتنەوە لە 19 كۆمەڵگەی ئیسرائیلی رووی داوە و زیانی ماددی زۆری لێ كەوتووەتەوە.

حەماس بزووتنەوەیەكی تیرۆریست و توندڕەوی فەلەستینییە و لەلایەن ئەمریكا و یەكێتیی ئەورووپاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر. سەركردەكانی حەماس باس لەوە دەكەن، كە كۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازییان دەكات و لە ساڵی 2007ـیشەوە دەستی بەسەر كەرتی غەززەدا گرتووە.

 

Back to top button