ئێران بێ هیوا بووە لە رێکەوتنی ئەتۆمی

 

 

 

تەخت ڕەوانچی لە ئەنجوومەنی ئاسایش : ئیتر ناتوانین لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەر دەوام بین

ئێران ڕۆژی چووارشەممە هۆشداری دایە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و گووتی سەرەڕای داخوازی بەردەوامی وڵاتانی ئەوروپایی بۆ بەردەوامی لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەڵام کاتێک هیچ ڕێکارێکی  جێگرەوەی جێگەی باوەڕ بۆ ئاشتی نەبێت ، ناتوانین بەردەوام بین .

مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕووی کردە ١٥ ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش و گووتی :بە  دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی و گێڕانەوەی سزا ئابوریەکان بۆ سەر ئێران ڕێکەوتنی ئەتۆمی وەک هەڵوەشاوە سەیر دەکرێت  .

ئێران هۆشداری داوەتە وڵاتانی ئەورووپایی ئەگەر بێت و ڕێکاری تایبەتی خۆیان بۆ بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی نەگرنە بەر ئەوا ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا بە یەکجاری لە ڕێکەوتنەکە پەشیمان دەبێتەوە ، پیتاندنی یۆرایۆم دەست پێدەکەینەوەو لە ڕێژەی دیاریکراوی بڕیارنامەکانی نێودەوڵەتی تێدەپەڕێنین .

پێویستە بگوترێت لە سەرەتای دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ، یەک لە هەرە بەرچاوترین ووتاری ڕێبەرانی ئێران ئەوە بوو ، بەدەرچوونی ئەمریکا لەم ڕێکەوتنە هیچ ئاڵ و گۆرێت نایەتە ئاراوە .

Back to top button