وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هەموو ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشت کراون کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2019.6.30 کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
لە نووسراوەکەی د. ڤالا فەرید سەرۆکی پەلەماندا هاتووە: “بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (9)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/6/30، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده بن”.
دەقی بانگهێشتنامەکەی سەرۆکی پەرلەمان:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (18)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (9)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/6/30، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.ڤالا فرید ابراهیم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان