ماکرۆن هۆشداری دایەبەرپرسانی ئێران
، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا کە لە رۆژی ٢٠ ی ئەم مانگەدا لە لایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوە لە سنووری ئاسمانی نێودەوڵەتی دا بووە نەک سنووری ئێران
سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دەڵیت بە سەرۆک کۆماری ئێرانم ڕاگەیاندووە دەرچوون لە رێکەوتنی ئەتۆمی یان هەر لادانێک لەم یاسایە چ مەترسیەکی کارەساتباری بەدوواوەیە .
ئیمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕۆژی پێنج شەممە گووتی : بە ڕوحانیم ڕاگەیاندووە دەرچوون لە رێکەوتنی ئەتۆمی یان هەر لادانێک لەم یاسایە چ مەترسیەکی کارەساتباری بەدوواوەیە ، چوونکە دڵنیام ئێران بەرەوە هەڵدێر دەبات .
ماکرۆن هاوکات کە دەڵێت گووشارەکان بۆ سەر ئێران دەبێت بەردەوام بێت بە پەیامنێرانی گووت : من ڕۆژی سێشەم لەگەڵ ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران قسەم کردووە ، پێم گوتووە هەر جوڵەو کردارێکی ئێران کە ببێتە هۆی دەرچوون لە یاساکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ، هەڵەیەکی مەترسیدارە و ئێران بەرەوە هەڵدێر دەبات .
ئیمانۆئێل ماکرۆن کە بە بۆنەی کۆبوونەوەی گرووپی جی بیست وایە ٢٠ وڵاتی پیشەیی جیهانی لە ” ئۆزاکا ” ی یابانە لە درێژەی قسەکانیدا گووتی دەزگازانیاریەکانی فەڕەنسا ڕایانگەیاندووە ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا کە لە رۆژی ٢٠ ی ئەم مانگەدا لە لایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوە لە سنووری ئاسمانی نێودەوڵەتی دا بووە نەک سنووری ئێران ، بۆیەش بەرپرسانی ئێرانی لەم بارەوە ڕاست ناکەن .