لەهەولێر باندێكی ساختەكردنی ڤیزا دەستگیركران

لە شاری هەولێر باندێکی تەزویرکردنی ڤیزا دەستگیر کران کە دەیان هەزار دۆلاریان لە هاووڵاتیان بە فێڵ وەرگرتووە.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستگیركردنی باندێكی ساختەكاریی ڤیزای لە هەولێر ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 27/6/2019، سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند، باندێكی ساختەكاریی ڤیزا دەستگیر كران، كە بەفێڵ پارەیان لە هاووڵاتییان وەرگرتووە و ڤیزای ساختەیان پێ داون.

بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش كرد دوای چەند ڕۆژێك تێپەڕبوون لە دەستگیركردنی ئەو باندە، لەلایەن خاڵی سنووریی (ئیبراهیم خەلیل) ئاگادار كراینەوە، كە چەند ڤیزایەكی ساختەی توركیایان دەست بەسەردا گرتووە، ئێستاش باندەكە لەژێر لێكۆڵینەوەدان.

تاکو ئێستا چەند جارێک نوێنەرایەتی و کونسوڵخانەکانی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیانیان ئاگادار کردووەتەوە کە هیچ مامەڵەیەکی وەرگرتنی ڤیزا نەکەن ئەگەر لە رێگای بریکارە فەرمییەکانی ئەو کونسوڵخانانەوە نەبێت.

https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/2395257550703395/?t=7

 

 

 

 

Back to top button