چاودێرانی سیاسی:پەكەكە چەند گەنجی رفێنراوی وەك چەتەكانی داعش هێناوە و بەیاننامەیان پێ دەخوێنێتەوە
میدیاكانی پەكەكە لە چەند دیمەنێكی دا ڤیدیۆی چەند كەنجێگیان بڵاو كردۆتەوە كە بەدەمووچاو پێچراوی هەرەشە لە بنكەو بارەگاكانی توركیا كە بەرێكەوتنی جەلال تاڵەبانی سەرۆككۆمار پێشوو و نوری ماڵیكی سەرۆكوەزیرانی پێشوو لەوێ جێگیر كران دەكەن”.
لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی ئەم هەرەشە و ڤیدیۆ بڵاوكردنەوەی میدیاكانی پەكەكە بەهەرەشەكردن بۆ سەر ئەمنیەتی باشوری كوردستان دەچووێن و دەلێن سەدان هەزار بارەگای توركیا لەناو خاكی باكوری كوردستان هەیە، كەچی پەكەكە بۆ تێكدانی دۆخی ئەمنی باشوری كوردستان بەهەرەشەكردن لە بنكە و بارەگایەكی سوپای توركیا كە بەرێكەوتنی عێراق و توركیا لەوێ جێگیر كراون ڤیدیۆ بڵاو دەكاتەوە”.
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو گەنجە خێر لەخۆ نەدیوانەی كە لەباشوری كوردستان رفێنراون ئێستا پەكەكە بەكاریان دەهێنێت بۆ ئەوەی زیاتر هانی دەوڵەتی توركیا بدات بۆ هێنانی سەرباز بۆ ناو باشوری كوردستان لە رێگای ئەو هەرەشە و گورەشانەی كە جگە لە تێكدانی دۆخی ئەمنی ناوچەكە هیچ مەبەستێكی تر نیە”.
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە سیمای داپۆشراوی هاوشێوەی چەتەكانی داعش و هەرەشەكانی لە ڤیدیۆكەی پەكەكەدا بەدی دەكرێت، بۆیە شێوەی ڤیدیۆكان لە چەت و گروپی تیرۆرستی دەچێت نەك هێزێك كە خۆی بە رزگار كەری خەڵكی كوردستان بزانێت”.