سەردانی بەرپرسان بۆئەم شوێنە قەدەغەكرا
لە نووسراوێكدا، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی عێراق، قەدەغەی كرد، بەرپرسانی حزبی و حكوومی سەردانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی بەكالۆریا بكەن، جگە لەوانەی رێگەیان پێدراوە.
بە گوێرەی بڕیارە نوێیەكە، تەنیا رێگە دراوە، ئەندامانی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاری پارێزگاكان و بەرپرسانی پەروەردە بۆیان هەیە سەردانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بكەن.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بەرپرسانەی رێگەیان پێدراوە دەبێت بە هاوەڵی بەڕێوبەری گشتیی پەروەردە لە پارێزگاكاندا سەردانی ئەو ناوەندانە بكەن