هەدیە موراد: سەرۆك بارزانی پشتگیریی ته‌واوی خۆی بۆ كوردانی ئێزدی دووپات كردەوە

ئەندامێكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، سەرۆك مەسعوود بارزانی، بە هەموو شێوەیەك پشتیوانیی خۆی بۆ رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش، دەربڕیوە،

هەدیە موراد، ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، كە ئامادەی كۆبوونەكە بوورایگەیاند: وەك هەمیشە سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ ئێزدییان دەربڕیوە، لە كۆبوونەوەكەشدا جارێكی تر سەرۆك بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ كوردانی ئێزدی دووپات كردەوە، بە تایبەت بۆ رزگاربووانی دەستی داعش.

لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك بازانی رایگەیاند: زۆر باش لە ئازار و مەینەتییەكانی ئێوە تێدەگەم و جارێكی دیكەش تەئكید دەكەمەوە ئێوە هێمای شەرەفی گەلەكەمان و ئازیزی ئێمەن”. هەروەها تەئكیدی كردەوە: “تیرۆریستان بەو ڕەفتارە نامەردانەیان بەرانبەر ئێوە، هەم دڕندەیی خۆیان پێشان دا و هەم مەزڵومییەتی ئێوەیان سەلماند، بەڵام خۆشبەختانە بە هەوڵ و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەكان زۆر مەردانە تۆڵەی ئێوە كرایەوە و تیرۆریستان تێك شكان و كەوتنە ژێرپێی ئێوە.

هەدیە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووه‌: ئێمە لە فراكسیۆنی پارتی پڕۆژەیاسایەكمان ئامادە كردووە بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدیان و قوربانیانی دەستی داعش وەك رۆژی شەهیدان، كە ڕادەستی سەرۆكایەتیی پەرلەمانمان كردووە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.

 

Back to top button