سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لە پارلەمانی كوردستان كۆبۆوە
سەرۆك مەسعود بارزانی، ئهمڕۆ له سهلاحهدین لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پهرلەمانی كوردستان كۆبۆوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و رۆشنایی خستە سەر ئەركی مێژوویی پارتی و ئەندامەكانی و جەختی لەوە كردەوە كە نوێنەرانی پارتی لە پهرلەمانی كوردستان نوێنەری مێژوو و بەها و ئامانجەكانی پارتین، پێویستە نوێنەرانی پارتی لە پهرلەمان لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە بن كە لەسەر شانیانە و بەرگریكاری ویست و ئێش و ئازارەكانی خەڵكی كوردستان بن.
جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەندام و نوێنەرانی پارتی دەبێ راستگۆ بن لەگەڵ خەڵك و داواكارییەكانی خەڵك بگەیێنە شوێنی مەبەست و هیچ كاتیش لە موزایەدە كردن و قسەی بێ عەمەل نزیك نەبنەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی لە بارەی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان بەرچاوڕوونی و ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو.