ئەردۆگان وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

 

دوای ئەوەی وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند ووڵاتەکەی سزای تورکیا دەدات بەھۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ ڕوسی،لە وەڵامدا ئەردۆگان دەڵێ ئێمە ئەندامی ناتۆ ین بە ھەمان شێوە ئەمریکا ش وەک ئێمە ئەندامە وە بە پێی زانیاریەکانی من ھیچ ئەندامێکی ناتۆ ناتوانێت سزای ئەندامێکی دیکە بدات.

ئەم ووتانەی ئەردۆگان لە کاتێکدا بوو کە چوار شەممە ی پێشوو مارک ئیسبەر وەزیری بەرگری ئەمریکا دڵنیایی دا لە ئەگەری کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ روسیا لایەن تورکیا وە ئەوا ئەمریکا بێدەنگ نابێت و سزای تورکیا دەدات.

بڕیارە لە میانەی لوتکەی کۆمەڵەی ٢٠ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان چاوی بە دۆناڵد ترەمپ بکەوێت.

Back to top button