بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆی  ئەمریکا .. ئێران هانا بۆ باڵە دەرەکیەکان دەبات

 

لە کاتێکدا جیهان چاوەڕێ دەکات ڕۆشناییەك هەبیت لە ململانیەکانی ئەمریکا و ئێران ، چاودێران پێیان وایە ئێران هانا بۆ کاری هەمیشەیی خۆی دەبات بۆ دوورخستنەوەی مەترسیەکانی سەر ووڵاتەکەی ئەمەش بە چووڵاندنی باڵەکانی خۆی لە یەمن و سوریا و عێراق و لوبنان و پێیان دەووترێت  ” بریکارەکانی خراپە ”

 

ناڕوونیەك باڵی بەسەر قۆناغی داهاتوو گرتووە لە کاتێکدا زمانی هەڕەشە گەرمە لە نێوان هەردوو ووڵات بەڵام هەڵومەرجی ئێستا پێ دەچێ ئێران نەیەوێت جەنگ ڕووبدات لەگەڵ ئەمریکا بەتایبەتی پاش خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا و جمووجۆڵی ئەم دواییانەی وولایەتە یەکگرتووەکان

 

میلیشیای حوسی کەرستەی ئێرانە لە یەمەن و لەم دواییانە هێرشەکانی سەر سعودیە و کێڵگە نەوتیەکانی چڕکردووتەوە بۆ کەم کردنەوەی پاڵپەستۆی سەر ڕابەری ئێران ، لە عێراق و پاش کۆبوونەوەی فەرماندەی فەیلەقی قودس قاسم سولەیمانی لەگەل میلیشیاکان حەشد ڕۆکێت باران کردنی بنکە سەربازیەکان کە ڕاوێژکار و هێزی ئەمریکای لێە دەستی پێکرد و لە لایەکی دیکەوە حەسەن نەسراڵلە بەناوی میلیشیای حیزب اڵلە گوتی چەکدارەکانمان ئامادەی فەرمانی ئێرانین و دەستمان لەسەر پەلاپیتکەیە

Back to top button