تونس .. دوو تەقینەوەی بەدوای یەك لە پایتەخت

 

 

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی تونس ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویانکردەوە دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە ناوەڕاستی پایتەخت ڕوویاندا و چەندین قوربانی لێ کەوتەوە

 

تەقینەوەی یەکەم لە کاژێر 50 ´ 9 بەیانی بەکاتی گرێنیتش لە ڕێی کەسێکی خۆکوژ  ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیسی کردە ئامانج لە شەقامی شارل دیگۆل لە دووری 100 مەتر لە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا و لە بەیاننامەی وەزارەتی ناوەخۆی تونس هاتووە دوو پۆلیس و سێ هاوڵاتی بریندار بوون

 

تەقینەوەی دووەم یەکەیەکی دژە تیرۆری کردە ئامانج وئەویش لە ڕێی کەسێك لەبەر دەم دەرگای دواوەی بنکەی پۆلیسی دادوەری خۆی تەقاندەوە لە گەڕەکی قەرجانی لە پایتەخت و چوار برینداری لێ کەوتەوە

 

هاوکات لەگەڵ ئەم دوو تەقینەوەیە وەزارەتی بەرگری نیشتیمانی تونس ڕایگەیاند وێستگەی هەناردەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن لە چیای عەرباتەی شاری قەفسە لەلایەن کۆمەڵە تیرۆرستێك ئەمڕۆ بەیانی بەر هێرش کەوت بەڵام هیچ زەرەری گیانی نەبووە

Back to top button