رێگالی نێوان عەنکاوە – گۆپاڵ بە تێچووی١٥٠ ملیۆن دۆلار دەکرێتە دوو ساید
بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەجووتسایدكردنی رێگای نێوان عەنكاوە – گۆپاڵە ڕایدەگەیەنێت، لە ژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی هەولێر و لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێگای نێوان عەنكاوە – گۆپاڵە بەجووتساید دەكرێت.
ئەندازیار كامەران مەحموود رایدەگەێنێت “رێگای نێوان عەنكاوە – گۆپاڵە، رێگایەكی ستراتیژیی تازەیە بۆ بەستنەوەی هەولێر و دهۆك، بۆیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری تەواوكردنی ئەم رێگایەی داوە”.
مەحموود راشیگەیاند: “تێچووی پڕۆژەكە 150 ملیۆن دۆلارە، كە لەلایەن هێمن گرووپ و لە ژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی هەولێر، لە ماوەی (900) رۆژدا تەواو دەكرێت”.
بەڕێوەبەری پڕۆژەكە ئاماژەی بەوەش دا، درێژیی رێگاكە (38) كیلۆمەتر دەبێت و بە تەواوكردنیشی، دەبێتە یەكێك لە رێگا سەرەكییەكانی نێوان هەولێر و دهۆك و هۆكاریش دەبێت بۆ كەمبوونەوەی ڕووداوی هاتوچۆ.