پەكەكە بۆ تێكدانی ھەرێمی كوردستان، ھێزێكی چەتەیی راگەیاند
پارتی كرێكارانی كوردستان، ناسراو بە پەكەكە، كە لە ئێستادا بەھۆی ئوپەراسیۆنی توركیا خۆی لە نێو گوندەكانی باشووری كوردستان حەشارداوە، گرۆپێكی چەتەیی بۆ ھەرێمی كوردستان دامەزراند.
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە كات و شوێنەكەی دیار نیە و ئەمرۆ لە میدیای پەكەكە بڵاوكراوەتەوە، ئەم گرۆپە میلیشیایە گرۆپێكی دیكەی چەتەیی بەناوی (پاراستنی جەوھەریی باشووری كوردستان) راگەیاند.
جێی ئاماژەیە لە ئێستادا بەھۆی ترسی سوپای توركیا و پەلەكێشكردنی سوپای توركیا بۆ ناو قوڵایی خاكی ھەرێمی كوردستان، گرۆپەكەكانی پەكەكە بارەگاكانیان لە خواكوڕك و خنێرە و دەیان شوێنی دیكە بۆ توركیا جێ ھێشتووە و لە ئێستادا خۆیان لە ناو گوندنشینان حەشارداوە و بەم ھۆیەوە سوپای توركیا دوێنی ئێوارە كەنجێكی قەزای چومانی شەھید كرد و یەكێكی دیكەی برینداركرد.
ماڵپەڕی خواكوڕك لە داھاتوودا بە وردی ئامانجەكانی پشت ئەم گرۆپە چەتەییە بڵاودەكاتەوە.