لە سێ ساڵی رابردوو 32 جار عەلی باپیر داوایی بینینی سەرۆك بارزانی كردووە
لەماوەی سێ ساڵی رابدروو عەڵی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی 32 جار داوای بینینی سەرۆك بارزانی كردووە بەڵام وەڵامی داواكاریەكانی نەدراوەتەوە، سێ جاریش لە سێ مانگی رابردوو داوای بینینی سەرۆك بارزانی كردووە بەڵام بارەگای بارزانی جارێكی تر وەڵامیان نەداوەتەوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند كە لەماوەی سێ ساڵی رابردوو عەلی باپیر 32 جار داوایی بینینی سەرۆك بارزانی كردووە بەڵام لەلایان بارەگای بارزانی وەڵام نەدراوەتەوە، لە سێ مانگی رابردووش سێ جار داوایی بینینی سەرۆك بارزانی كردووە بەڵام هیچ وەڵام نەدراوەتەوە”.
سۆران عومەر لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكانی سەر بە دەزگایی دژە تیرۆری یەكێتی و دەزگای زانیاری رایگەیاندووە، كە عەلی باپیر دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی رەتكردۆتەوە، بەڵام سەرچاوەكە دەلێت لە سێ ساڵی رابردوو كە دوانزە جار بە رێگای عەبدولستار مەجید و 20 جاریش لەرێگای پەیوەندیەكانی پارتی و كۆمەڵ و سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی پارتی داوایی بینینی سەرۆك بارزانی كردووە بەڵام بێ وەڵام ماوەتەوە و ناوبراو نەبینراوە لەلایان سەرۆك بارزانی”.
سەرچاوەكە دەلێت، لەم سێ مانگەی رابردوو عەلی باپیر سێ جار داوایی بینینی سەرۆك بارزانی كردووە دەلێت، جارێك كۆمەڵ دانووستاندنی لەگەڵ پارتی بەستەوە بە دیداری دوو قۆڵی لەنێوان سەرۆك بارزانی و عەلی باپیر بەڵام هەر وەڵام نەدرانەوە، بۆیە كاك سۆران لەوانەی دڵی عەلی باپیر بداتەوە، چونكە هەر عەلی باپیر بوو گوتی ئێمە چاوەرێ سەڵامی پارتین ڤیدیۆ لە ئەرشڤی تەلەفزیۆنەكەشیان ماوە و بابچێت سەیری بكات”.