ترەمپ ئاگر لە لوتكەی بیست بەردەدات

 

بیست وڵاتی خاوەن ئابوری بەهێز كە٨٥ ٪؜ ئابوری جیهانیان لە دەستە ساڵانە بۆ تاوتوێ كردنی پرسی ئابوری و ژینگەو گۆڕانكاری دۆخی زەوی كۆدەبنەوە

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەرنجی تەواوی میدیاكانی بۆ خۆی ڕاكێشاوە،میدیا ئەڵمانیەكان وردتر لە میدیاكانی تر چاویان لەسەر تڕەمپ و جوڵەكانیەتی و پێیان وایە كە گرنگتر لە كۆبونەوەی بیست وڵاتەكە،دیدارە دوانیەكانی پشت لوتكەكەیە كە ترەمپ ئەنجامی دەدات چونكە تڕەمپ پێش لوتكە قسەی لەسەر سزادانی چین كردوە كە هێزێكی ئابوری بێ وێنەیە

بەپێی شیكارە ڕۆژنامەوانیەكان ترەمپ ئاگر لە لوتكەكە دەكاتەوە و چاوەڕێش دەكرێت لە بری دوركەوتنەوەی چین و ئەمریكا پێچەوانەكەی بێتە دی و لە دانیشتنێكی دوو قۆڵی تڕەمپ و شی جین بینگ ڕێكەوتنێك بێتە ئاراوە لە نێوان هەردولا

Back to top button