سەرۆکی پەرلەمانی ئێران : ئیهانەی یەکیەتی ئەورووپا دەکات

 

 

 

 

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران : ئەورووپا یەکیەتیەکی بێسەنگ و سووکەو توانای چارەسەری کێشەکانی نییە

عەلی لاریجانی ، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە ئاراستەکردنی ڕەخنەیەکی توند لە وڵاتانی ئەورووپایی گووتی : ئەورووپیەکان لە دوو پرۆژەی سیاسیدا نیشانیان دا پێگەوسەنگی ئەوتۆیان نییەو ناتوانن چارەسەری کێشەکان بکەن

لاریجانی لە سەردەمی سەرکۆماری ئەحمەدی نژاد دا ئەندامی باڵای دانوستانکاری ئەتۆمی ئێران بووە .

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە ئاماژەدان بە ئەزمونی چەند ساڵەی خۆی گووتی : لە سەرەتای کێشەی ئەتۆمی ئێران کە موجاهیدینی خەڵقی ئێران گەیاندیانە ئەم دۆخە ، ئەلبەڕادەعیش کەوتە پێ و شوێنی و سێ وەزیری ئەورووپیشی بۆ لێکۆڵینەوە دەست نیشان کرد و سەردانی ئێرانیان کرد . ئەوان گوتیان کێشەکان چارەسەر دەکەیین پاش ماوەیەک ئێران دەتوانیت دەست بە چالاکی خۆی بکاتەوە، بەڵام دەرکەوت ئەوان توانایی ئەم کارەیان نییە .لە کۆبوونەوەیەکیشدا سۆلانا گووتی ئێمە دەمانەویست ئەم کێشە یەکلایی بێتەوە بەڵام ئەمریکیەکان نەیان هێشت

بۆیە ئیستاش ئەوان لە جیات چارەسەر هۆشداری دەدەنە ئێران .

Back to top button