زەریف وڵامی ترەمپ دەداتەوە

 

 

 

زەریف بۆ ترەمپ : درێژە نەکێشانی جەنگ لە گەڵ ئێران ، خەیاڵ پڵاوە

 

محەممەد جەواد زەریف،وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی پێنجشەممە بە بڵاوکردنەوەی تویتێک ، وەک هەڵوێستێک لە بەرانبەر قسەکانی ترەمپ خۆی دەرخست .

وەزیری دەرەوەی ئێران دەنووسێت : ئەگەر پێتان وایە جەنگ لە گەڵ ئێران ئەوەندە کات نابات ، تەنیا خەیاڵ پڵاوی خۆتانە .

زەریف هەروەها دەڵێت : هەرکەس هەڵگیرسێنەری یەکمجاری شەڕ بێت ، کۆتاییەکەی بەدەست ئەو نییە .

لە کۆتاییدا دەنووسێت : دانووستان و هەڕەشە لەگەڵ یەکدا ناگونجێن

ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو ، ئەگەر بکەوینە شەڕ لە گەڵ ئێران ئەوەندە کات نابات و کۆتایی پێ دێت .

Back to top button