پەرلەمانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان تکایە بە فریای موسڵ بکەون

دوای ئەوەی دوێنێ ئاگرێکی گەورە لە کارگەی کبریتی موسڵ کەوتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوایەكی ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ ئەوەی فڕۆكە و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی زیاتر بۆ بەهاناوەچوونی موسڵ بنێرێت بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە چاودێری بارودۆخی ئاگرەكەی مووسڵ دەكات، لە ڕێگای نووسینگەكەی ڕایگەیاندووە كە دوای گڕگرتنی كۆمپانیای گشتیی گۆگردی میشراق و ناوچەكانی دەوروبەری لە باشووری مووسڵ، د.بەشیر بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بەردەوام بن لە ناردنی فڕۆكەی كوژاندنەوەی ئاگر بۆ نەهێشتنی یەكجارەكی گڕگرتنەكە و شوێنەواری دووكەڵی ئەو ئاگرەی تا ئێستە بەردەوامە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هیوای خواستووە بە زووترین كات ژمارەیەكی زیاتری ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و دەرمانی پێویست بنێرن بۆ ئەوانەی نەخۆشی تەنگەنەفەس و ڕەبوویان هەیە، لەگەڵ هەموو ئەو پێداویستیانەی دەبێتە هۆی تەوقدانی ئاگری گۆگرد و بەهاناوەچوونی زەرەرمەندانی ئەم ڕووداوە.

Back to top button