کادرێکی پارتی وەک کارێکی مرۆیی پارچەیەک جگەری دەداتە مندالێکی توش بوو بە نەخۆشی جگەر

دوای ئەوەی مندالێک دووچاری نەخۆشیەکی جگەر دەبێت و پێویستی بە چاندنەوەی جگەر دەبێت، کادرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ئەرکێکی مرۆیی، بڕیاری داوە بەشێک لە جگەری خۆی بە منداڵێکی تەمەن یەك ساڵە ببەخشێت، ئێستاش بۆ ئەم مەبەستە لە وڵاتی هیندستانن.

فاتیح مەولەوی زادە گەنجێكی كوردە و پێشتر سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان بووە ئێستاش كادیری پارتییە، بڕیاری داوە فریای ژیانی ئەو منداڵە بكەوێت، كە نەخۆشی جگەری ھەیە و پێویستی بە گۆڕینی جگەر هەیە.

منداڵەكە تەمەنی یەک ساڵە و خەڵکی ھەولێرە و ناوی ھەنگاو عارفە، ئێستا فاتیح مەولەوی زادە و منداڵەکە لە وڵاتی ھیندستانن و لە ژێر چاودێری پزیشکدان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە.

نەشتەرگەریەكە بڕیارە سبەی ھەینی لە نەخۆشخانەی فۆرتیێس لە نیودەلھی پایتەختی ھیندستان ئەنجام دەدرێت.

فاتیح مەولەی زادە پێشتر سکرتێری یەکێتی قوتابیان بووە و دواتر بووەتە بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە، ئێستەش پلە ئەندامی مەکتەبی رێکخستنی پارتی هەیە و لە بنەماڵەی شاعیری ناوداری کورد مەولەویە.

Back to top button