پەرلەمانی کوردستان خولی بەهارەی خۆی درێژ دەکاتەوە

لەگەڵ ئەوەی وەرزی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان بەرەو کۆتایی دەچێت، بڕیارە پەرلەمانی کوردستان خولی بەهارەی خۆی درێژ بکاتەوە و بەردەوامیی بە کۆبوونەوەکانی بدات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە 30-6-2019، پەرلەمانی کوردستان خولی بەهارەی ساڵی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی پێنجەم، درێژ دەکاتەوە.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-6-2019، ڤاڵا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کرد بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە 30-6-2019.

Back to top button