مامۆستایانی ناڕازی وه‌ڵامی پێشنیاره‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیان دایه‌وه
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌ندیكای مامۆستایان بڕیاردا مانگه‌نه بڕی بڕی 100 هه‌زار بۆ مامۆستایانی ناوشار و 150 هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار خه‌رج بكرێت، مامۆستایانی ناڕازنی به‌و بۆنه‌وه به‌یاننامه‌اه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی مامۆستایانی نارازی هاتووه، “سه‌ره‌ڕاى ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى موچه‌ى یاسایی خۆمان، ئێمه متمانه‌مان به هیچ به‌ڵێنێكی حكومه‌ت بۆ زیادكردنی موچه نه‌ماوه و بۆ ئه‌مه‌ش نمونه‌ى كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و مه‌رزى په‌روێزخان و به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ى نیو موچه‌ى ساڵی 2015 مان له‌به‌رده‌ستدایه كه ته‌نها یه‌ك مانگ بڕه پاره‌ى زیادكراویان بۆ دابینكرا و تائێستاش چاوه‌ڕوانن!!”.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران،سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی به‌شخوراو ماوه‌ى دوومانگه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و به‌شێكی زۆر له موچه‌خۆرانی پارێزگاى سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌شه‌قامه‌كاندا به‌ڕێگاى یاساییانه و مه‌ده‌نییانه داواى گێڕانه‌وه‌ى قوتی ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان ده‌كه‌ن و له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا ناچاركراون په‌نا بۆ بایكۆتكردنی وانه‌وتنه‌وه و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رى ببنه كه دواینیان گه‌یاندنی یاداشتی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازى بوو بۆ هه‌ریه‌ك له نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات به‌وپه‌ڕى بێباكی خۆى به‌رامبه‌ر چاره‌نوسی 700 هه‌زار خوێندكارى ئه‌م ده‌ڤه‌ره و نزیكه‌ى 50 هه‌زار مامۆستا، به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌ى گوێگرتن و پێشوازیكردنی داواكارییه‌كان نه‌بوو.له‌ماوه‌ى یه‌ك دوو رۆژى رابردووش‌دا پاش ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سه‌ردارقادر پارێزگارى سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاى سلێمانی و ناچاركردنی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارییه‌كان، تائێستا ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دانیپیانراوه دابینكردنی بڕه پاره‌یه‌كی كه‌مه به‌ناوى هاندان بۆ مامۆستایان كه ئێمه سه‌ره‌ڕاى ده‌ستخۆشیمان بۆ هه‌ردوو لایان، سه‌رله‌به‌رى ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى :
1. ئێمه‌ى مامۆستا‌و موچه‌خۆرى حكومه‌تین و به‌وپه‌ڕى به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌جۆرێك كه هاندانی حكومه‌ت به‌پێویست نازانین، به‌ڵكو پێویسته له‌به‌رامبه‌ر ماندوبوون و وانه‌وتنه‌وه‌دا موچه‌ى یاساییمان بۆ دابینبكات.
2. سه‌ره‌ڕاى ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى موچه‌ى یاسایی خۆمان، ئێمه متمانه‌مان به هیچ به‌ڵێنێكی حكومه‌ت بۆ زیادكردنی موچه نه‌ماوه و بۆ ئه‌مه‌ش نمونه‌ى كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و مه‌رزى په‌روێزخان و به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ى نیو موچه‌ى ساڵی 2015 مان له‌به‌رده‌ستدایه كه ته‌نها یه‌ك مانگ بڕه پاره‌ى زیادكراویان بۆ دابینكرا و تائێستاش چاوه‌ڕوانن!!
3. له‌كۆبوونه‌وه‌كانی چه‌ند ڕۆژى رابردوودا ده‌ركه‌وت تا ئێستا لایه‌نی ده‌سه‌ڵات به‌هیچ جۆرێك ناچێته ژێربارى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى كه روبعه موچه‌ش هه‌ر 30 رۆژ جارێك له‌كاتی خۆیدا دابینبكات، چ جاى به‌ڵێنی زیادكردنی موچه.
4. ته واوی ئه و هه ولانه ره ت ده که ینه وه.که تویژی ماموستایانی په‌روه‌رده له مامۆستایانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و سه‌رجه‌م چین و تویژی موچه خورانی تر جیا بکاته وه.
5. له ئه گه ری لاوازی حکومه تی هه ریم و نا ئومید بونمان له په رله مانی عیراق.ته واوی مافه کانمان له داهاتی پاریزگا داوا ده که ین و فشاره مه ده نیه کانمان له و چوارچیوه یه دا دریژه پی ده ده ین.
له‌كۆتایدا به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان راده‌گه‌یه‌نین ئه‌مه مامه‌ڵه‌ى ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ توێژى گرنگی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، لێره‌وه چاره‌نوسی خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێباكه و لای خۆمانه‌وه شكاندنی بایكۆت به‌هه‌موو جۆرێك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، داوا له سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین رۆژى ……. بۆ كاره‌با و نه‌وت و خوێندن و چاره‌نوسی مناڵه‌كانیان بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، تا به‌شێوه‌ى مه‌ده‌نیانه و یاساییانه‌و دوور له‌توندوتیژى فشاره‌كانمان بۆ سه‌رده‌سه‌ڵات درێژه پێبده‌ینبایكۆت به‌رده‌وامه‌سه‌ركه‌وتن بۆ شۆڕشی سپی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازى
26/11/2016