ئایه ده‌زانی هه‌نار ئه‌م سوودانه‌ى هه‌يه بۆ منداڵ
گومانى تێدا نييه، خواردنى ميوهجات به‌گشتى سوودێكى زۆرى هه‌يه بۆ ته‌ندروستى و چالاكبوونى ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ى مرۆڤ، دياره ئه‌ميش به‌هۆى بوونى ئه‌و ڤيتامين و مادده جۆراو جۆرانهيه كه يارمهتيدهردهبن بۆ ئه‌وه‌ى تهندروستييهكى باشتر به مرۆڤ ببه‌خشن.
ههناريش يه‌كێكه له‌و ميوهجاتانهى كۆمه‌لێك ڤيتامينى جۆراو جۆر له خۆ ده‌گرێت، به‌جۆريك نه‌ك ته‌نيا سوودى هه‌يه بۆ گه‌وره‌كان به‌ڵكو سوودێكى زۆريش هه‌يه بۆ منداڵ.
له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌نار ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌كانى ئاسن، فسفۆر، كلسن كبريت و مه‌نگه‌نيز و پۆتاسيۆم، هه‌روه‌ها رێژه‌يه‌ك 1% ئاوى ليمۆ و 10,1 مادده‌ى شه‌كر و 3% پرۆتين تێدايه، بۆيه يارمه‌تيده‌رێكى باشه بۆ كهمكربوونهوهى ئازار له‌منداڵدا و هه‌روه‌ها نزمبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌شى منداڵ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى رێژه‌يه‌كى زۆرێش ئاو له‌خۆ ده‌گرێت به‌شێوه‌يه‌ك وا له منداڵ ده‌كات كه‌متر هه‌ست بهتێنوێتى بكات.