كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پلەكانی گەرما لە شارەكانی باشوری كوردستان لە نێوان 28 بۆ 45 پلەی سیلیزیدا دەبێت.
هەر بەپێی كەشناسی، سبەی شەممە، گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما رودەدات و نزمبونەوەی بە خۆیەوە دەبینێت بە جۆرێك پلەكانی گەرما لە نێوان 24 بۆ 42 پلەی سیلیزیدا دەبێت.