بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا، چوار کەسی یه‌ك خێزان شه‌هیدبوون

ئێوارەی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هه‌ردوو گوندی بڕەدێ و عاشقووڵکەی سەر بە شارەدێی سەنگەسەر له‌ بناری قەندیل بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە 4 کەس شه‌هیدبوون و  پێنج کەسی دیکەش بریندار بوونن کە هەموویان یەک خێزانن و له‌ناو ئۆتۆمبێلى خۆیاندا بوون.

به‌پێى شاهێدحالان، بۆردوومانەکە بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تیۆتا مەرزیە و تیۆتا لاندکرۆزەر بووە و به‌ هۆیه‌وه‌ 4 كه‌س شه‌هید بوون، كه‌ له‌ دایك و باوك و منداڵیان بوون و 5 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ.

 

عەبدوڵا ئالی مینە، تەمەن 53 ساڵ، گیانی لەدەستدا

هەریاد عەبدوڵا، تەمەن 19 ساڵ،گیانی لەدەستدا

کوردستان عەبدوڵا ، تەمەن 30 ساڵ،گیانی لەدەستدا

Back to top button