دانوستانی جی 20 لە یابان ، ترەمپ : ئێستاش ئێران مۆڵەتی هەیە

 

 

دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی هەینی لە کاتی گەیشتن بۆ ” ئۆزاکا ” ی یابان و بەشداری لە دانووستانەکانی بەرپرسانی باڵای وڵاتانی پیشەیی ناسراو بە گرووپی  جی 20گووتی ئێستاش کات ماوە بۆئەوەی ئێران بەبێ هیچ پەلەو گووشارێک  کەڵک لە کاتەکان وەرگرێت و  کێشەکانی نێوانمان چارەسەر کەیین .

سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە شان بە شانی ” نارندێر مۆدی ” وەزیری هیندستان وڵامی پرسیارەکانی دەداوە لە دێژەدا گووتی : پێشم وایە ئەو رێكارەی ئێمە لە دژی ئێران وڵامی ئەرێنی دەبێت و ئەگەریش سەرکەوتوو نەبوو ئەوە دوواتر ئاگادار دەبن چی دەقەومێت .

ئەم قسانەی ئەمرۆی ترەمپ کە بۆنی ئاشتەوایی لێ دەهات لە کاتێکدایە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە ڕەخنە گرتن لە دەسەڵاتدارانی ئێران گووتی ئەوان ( تێنەگەیشتوون ) هەڕەشەی ئەوەشی کرد لە شەڕێکی کورت مەودادا ئێران بە چۆک دادێنن .

Back to top button