گاردیان:خاشوقجی پێش تیرۆر كردنی هۆشداری بە ڕۆژنامەنوسێك داوە

 

 

ڕۆژنامەی گاردیان لە ڕاپۆرتێكی شیكاریدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ڕۆژنامەنوسی تیرۆر كراو جمال خاشوقجی پێش تیرۆر كردنی هۆشداری داوەتە ڕۆژنامەنوسێكی مەغریبی كە دەسەڵاتدارانی سعودیە بە فشار خستنە سەر مەغریب دەیانەوێت دەستگیری بكەن

خاشوقجی لە ڕێگەی نامەیەكەوە كەبۆ ئەسمای خێزانی ڕۆژنامەنوس تۆفیق بوعەشرینی ناردووە داوا دەكات بوعەشرین ئاگای لە خۆی بێت چونكە دەسەڵاتدارانی سعودیە بە فشار خستنە سەر مەغریب دەیانەوێت بە دروست كردنی تۆمەتێك ناوبراو زیندانی بكەن

جەمال خاشوقجی تیرۆركراو یەكێك بوو لەو نوسەرانەی ڕەخنە وبەڵگەی لەسەر دەسەڵاتدارانی سعودیە لە ڕۆژنامە جیهانیەكاندا بڵاو دەكردەوە

Back to top button