دادوەرێك خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووك کاندید کرد

حاکم سامان سەید عەتار خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەربژێر دەکات و پێیوایە بەهۆی ئەوەی کادیری یەکێتییە و خەڵکی کەرکووکە مافی خۆیەتی ئەو پۆستە وەربگرێت.

بەپێی نووسراوێک کە دەست (خواكوڕك) کەوتووە، دادوەر سامان سەید عەتار نامەیەکی بۆ مەڵبەندی کەرکووك و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ناردووە و دەڵێت: “من خۆم بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەپاڵێوم”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووك نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، گفتوگۆکانیشیان لە قۆناغی کۆتاییدایە بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر ئەو پۆستە.

دادوەرێک خۆی بۆ پارێزگاری کەرکووک کاندید کرد

Back to top button