دووكەس بەتۆمەتی تیرۆر مامۆستا وشیار ئیسماعیل دەستگیر كران

خواكوڕك

مەلا ئێحسان رێكانی سەرۆكی لقی یەكێتی زانایانی دهۆك هەواڵی دەستگیر كردنی دوو كەسی بەتۆمەتی تیرۆری ” شەهید د.وشیار ئیسماعیل” ئاشكرا كردوو و ئاسایشیش رەدی نەكردۆتەوە.

دکتۆر ھۆشیار ئیسماعیل مامۆستای وتار خوێن و پێشنوێژی مزگەوتی عومەر بندیان لە شاری ھەولێر شەوی 22-23/11/2016، لە ماڵەكەی خۆیی تیرۆركرا، مامۆستا ھۆشیار ئیسماعیل كادیری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بوو، تیرۆركردنی ئەو مامۆستایە ئاینییە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێناو لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند: ” شەھیدکردنی مامۆستا ھۆشیار شەھیدکردنی دەنگی میانڕۆیی و پێکەوەژیانە، دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بە زووترین کات ھۆکار و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزنەوە و رادەستی یاسای بکەن”.

مەلا ئیحسان رێكانی، سەرۆكی لقی یەكێتی زانایانی دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند ” دوو كەس بەتۆمەتی كوشتنی مەلا وشیار ئیسماعیل لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون، ئاسایشی هەولێریش هەواڵەكە رەد ناكاتەوە.

Back to top button