عێراق و ئێران : بەنیازن فیلمێکی هاوبەش بەرهەم بێنن دەربارەی تاوانەکانی داعش

 

 

 

عەبدولئەمیر حەمدانی وەزیری ڕۆشەنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوار ڕایگەیاند عێراق بە هاوکاری ئێران بەنیازن فیلمێکی هاوبەش بەرهەم بێنن دەربارەی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش

 

حەمدانی لە کاتی پێشوازی کردن لە ڕاوێژکاری ڕۆشەنبیری ئێران لە عێراق گوتی سینەمای ئێران کۆمەڵە فلیمێکی بەرهەم هێناوە و هەندێکیان لە عێراق نمایش کراون وەك فێلمی ” پێغەمبەر محەمەد د . خ ” و فێلمی ” بەکاتی شام ”

 

وبڕیارە بەم زووانە شاندێکی ئێران سەردانی عێراق بکات بۆ گفتوگۆ دەربارەی نۆژەنکردنەوەی تاقی کیسرای شوێنەواری لە باشووری بەغدا و تەنها شوێنەوارە ماوتەوە لە کۆشکەکانی کیسرا لە ناوچەی مەدائین و ئێستا پێی دەووترێت سەلمان باگ

Back to top button