ڤیدیۆ: كچێكی رووسی توانایەكی رادەبەدەری هەیە

خواكوڕك

كچێكی روسییە و لەبەرنامەی تواناكان بەشداری كردووە، توانی لەڕێگەی دەستلێدانەوە جەستەی كوڕان جیابكاتەوە لەیەكتر كەپێشتر نەیدیون و نەیناسیون.
ئیلیونا كریفۆزۆب كچێكی رووسیە توانایەكی لەرادەبەدەری هەیە، بەوەی دەتوانێت لەڕێگەی بەریەككەوتن و دەستلێدانەوە، هەموو كەسێك بناسێتەوە، بەچاو بەستراویی, ئەو كچە روسییە چاوی بەسترایەوە و گەنجێكیان بۆ هێنا و توانی بەدەست لێدان جەستەی لەبەر بكات، دواتر بەراورد كرا لەگەڵ كوڕەكانی دیكە و لەناو هەموویاندا كە 15 كوڕ بوون، ناسییەوە.
ئاژانسی سپۆتنیك بڵاویكردۆتەوە، كە ئیلیۆنا لەبنەڕەتدا لە سەنتەرەكانی مەساج كار دەكات و راهێنەری شێلانی ماسولكەكانی جەستەیە.

Back to top button