ئایا قاسم سولەیمانی فەرمانی داوەتە فەرماندەی حەشد بۆ هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخـانەی بەحرێن
سەرچاوەیەکی عێراقی ئەمڕۆ هەینی گوتی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی قاسم سولەیمانی فەرمانی داوەتە ئەبو مەهدی مەهەندس فەرماندەی میلیشیاکانی حەشدی لایەنگری ئێران بۆ هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی بەحرێن لە بەغدا
سەرچاوەکە نەیویست خۆی ئاشکرا بکات دڵنیایی دا ئەو گرووپەکانی هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی بەحرێن لە بەغدا کەتیبەکانی حیزب اڵلە و عەبدولئەمیر عەبوودی بەرپرسی سیاسی کەتیبەکانی سەیدی شوهەدا و ئەمیر قوڕەیشی بەرپرسی ڕاگەیاندنی نوجەباء و شبل زەیدی لە کەتیبەکانی ئیمام عەلی و عەبدولئەمیر لە کەتیبەی حیزب اڵلە وهەڵسان بە کۆکردنەوەی نزیکەی 100 – 150 کەس بۆ خۆپیشاندان لەبەردەم باڵیۆزخانەی بەحرێن و پاشان هەڵیانکوتایە ژوورەوە
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە گوتی نوری مالیکی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق داوای کرد دووبارە خۆپیشاندان بکرێت بەڵام وەزارەتی ناوەخۆ لایەنگران و خۆپیشاندەری دەستگیرکرد و وازی لە پیلان گێرە گەورەکانی هێنا