“چەندین گەنجمان بەهۆی سیاسەتی هەڵەی پەكەكەوە شەهید بوون”

حەیدەر شەشۆ به‌رپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان، هێرشەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق، دەخاتە ئەستۆی پەكەكەو رایدەگەیەنێت: به‌هۆی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه‌ سه‌دان گه‌نجی كورد له‌ باشوور و رۆژئاوای كوردستان بوونه‌ته‌ قوربانی.
شەشۆ لە لێدوانەكەیدا هەورەها گوتی: پەكەكە سیاسەتێكی خراپ پەیڕەو دەكات. چەندەها كچ و كوڕی ئێمە كە خوێندكاری زانكۆ بوون لە زانكۆ دەرهێناو بردنیە بەرەكانی شەڕ و شەهید بوون.
هەورەها داوای لە حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد، سنورێك بۆ ئەو سیاسەتە دابنێت.
لەبارەی هێرشەكانی توركیاشەوە بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، شەشۆ گوتی: حكوومه‌تی عێراق له‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌ و كردنه‌ ئامانجی هاووڵاتیانی كورد به‌رپرسیاره‌.

Back to top button