دادوەرێكی ئەندام لە دادگای لاهای دەیەوێت بكرێـتە پارێزگاری كەركووك

 

دوای ئەوەی یەكێـتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 كەركووكی بەهۆی خیانەتی گرووپێكی سەر بە یەكێتی لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, لەو كاتەوە پارێزگاری شەرعی كەركووك لە كارەكەی لادرا, پارێزگارێك بەسەر شارەكەدا سەپێندرا, تا ئێستاش كەركووك وەك كێشەیەكی دیاری نێوان پارتی و یەكێتی ماوەتەوە یەكێتی دوای تاقیكردنەوەی چەندین هەوڵ نەیتوانیوە پارێزگارەكە وەربگرێتەوە, پارتیش بە مەرجی بەشدار نەبوون لە خیانەی 16ـی ئۆكتۆبەر و ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك ئامادەی دانانی پارێزگارێكە.
تا ئێستا زۆر كەس بە تایبەت لە نێو سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوایانكردووە كە بكرێن بە پارێزگاری كەركووك, لە دواهەمین داواكاریش كە لە میدیاكان بڵاوكراوەتەوە دادوەرێك داوا دەكات بكرێتە پارێزگاری كەركووك.
بەپێی نووسراوێك كە دەست (خواكوڕك) كەوتووە، دادوەر سامان سەید عەتار نامەیەكی بۆ مەڵبەندی كەركووك و مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ناردووە و دەڵێت: “من خۆم بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك دەپاڵێوم”.
ئەمەش لە كاتێكدایە پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركووك نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی، گفتوگۆكانیشیان لە قۆناغی كۆتاییدایە بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ئەو پۆستە.

 

Back to top button