سیناتی ئەمریکا بڕیارێکی گرینگ لە بەرژەوەندی ترمپ دەردەکات
سەرکەوتن بۆ ترەمپ ، سیناتی ئەمریکا ڕایگەیاند هێرشی لەشکری بۆ سەر ئێران پێویستی بە ئیزنی کۆنگرە نییە .
سیناتی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بڕیاری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران گووتی : ئەوە لە دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار دایەو بۆ ئەم بڕیارە پێویستی بە دەنگی کۆنگرە نییە .
بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا پتر لە 40 سیناتۆری ئەمریکی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی کە لەسەر داوای دیموکراتەکان پێک هاتبوو ، بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری دەنگی ئەرێیان داوە .
ئەم پرۆژەیە لە لایەن ” تیم کین و تام یوداڵ ، سیناتۆری دیموکراتەکان لە ئەیالەتی ویرجینیا و نیو مکزیکۆ پێشنیار کرابوو ، بڕیار بوو پێش بەدەسەلاتی سەرۆک کۆمار بگرن کە بیهەوێت دەستی بە بوواری ئابووری تایبەت ڕابگات بۆ جەنگ بە بێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرە