پێنج له‌ سوودە گرنگه‌كانی سێوی سەوز

ئارەزووی خواردنی سێوی سەوز دەكەیت ؟ ئەگەر دەزانیت چەندە بەسوودە ئەوە بەشێوەیەكی بەردەوام ئەم میوە بەتامە دەخۆیت ، لەڕێی ئەم بابەتەوە بە گرنگترین سوودەكانی ئەم میوەیە ئاشناتان دەكەین .

1- بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵی تیادایە :

لەناو سێوی سەوزدا بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵ هەیە و وادەكات زوو هەست بەتێربوون بكەیت بۆ چەند كاتژمێرێك ، ئەو كەسانەش كە ویستی ئەوەیان هەیە كێشیان داببەزێنن ئەوە دەتوانن ڕۆژانە سێو بخۆن بۆ دابەزاندنی كێشیان .

2- بڕێكی باش لە ڤیتامین و كانزای تیادایە:

لەناو ئەم جۆرە لە سێو بڕێكی باش ڤیتامین A , B12, K, E, B6 و زینك و پۆتاسیۆم و كاتزای ئاسن هەیە  كە بۆ جەستە پێویستن .

3- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی قۆڵۆن كەمدەكاتەوە :

بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ڕیشاڵ لەم میوەیەدا وادەكات ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن كەمببێتەوە .

4- ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان بەخشی ناو خوێن دادەبەزێنێت :

زۆر بە ئاسانی و لەڕێگەی خواردنی سێوێكەوە دەتوانیت ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێنت جێگیر بكەیت و بیخەیتە ناو سیستمی خۆراكیتەوە .

5- ڕێگە دەگرێت لە قەبزی و سكچوون :

هەریەك لە سكچوون و قەبزی دوو كێشەی تەندروستی بێزاركەرن ، دەتوانیت بۆ چارسەری هەردوو حاڵەتەكە سێوی سەوز بەكاربهێنیت .

Back to top button