مه‌ترسییه‌كانى به‌كارهێنانى لێنز یا عه‌ده‌سه‌ى چاو
به پێى ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى زانایانى ئه‌مه‌ریكى ،ئه‌و كه‌سانه‌ى لێنز یا عه‌ده‌سه‌ى چاو به‌كاردێنن تووشى نه‌خۆشییه‌كانى هه‌وكردنى چاو ده‌بنه‌وه . زانایان دواى ئه‌نجامدانى لێكۆلێنهوهیهكى زانستى كه له سه‌ر 1000 كه‌سى ئه‌مه‌ریكى كه ته‌مه‌نییان له نێوان 18 تا 80 ساڵى ئه‌نجامدا و لێنزى چاویان به‌كارهێنابوو ، ئه‌و ئه‌نجامه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
به ووته‌ى توێژه‌ران 99 له سه‌داى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه لێنز یا عه‌ده‌سه‌ى چاویان به‌كارهێنا بوو به هۆى رٍهچاو نه‌كردنى رێنه‌ماییه ته‌ندورستییه‌كان تووشى نه‌خۆشییه‌كانى چاو و هه‌وكردنى چاو ببوونه‌وه . هه‌روه‌خا 87 له سه‌داى ئه‌و كه‌سانه له كاتى خه‌وتنیشدا لێنز یا عهدهسهكانیان له چاویان نه‌هێنابووه ده‌ره‌وه .
هه‌روه‌ها به رێژه‌ى 16 له‌سه‌داى ئه‌و كه‌سانه لێنز یا عهدهسهكانیان له نێو ئاو راگرتبوو كه ئه‌وه كارێكى زۆر هه‌ڵه‌یه ، چونكه میكرۆئۆرگانیسمهكانى نێو ئاو ده‌توانن لێنز یا عه‌ده‌سه‌ى چاو ئالووده یا پیس بكه‌ن . بۆیه زانایان هۆشدارى ده‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ى كه لێنز یا عه‌ده‌سه‌ى چاو به‌كار دێنن نهكینه نێو ئاوه‌وه . داوا ده‌كه‌ن كه هه‌ر ماوه جارێك لێنز یا عهدهسهكانیان بگۆرن .