ئاسایشی هەولێر دواین زانیاری ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

پاش ئەوەی مامۆستا ئێحسان رێكانی سەرۆكی لقی دهۆكی مامۆستایانی ئاینی رایگەیاند كە دوو كەس لەلایان دەزگا ئەمنیەكانی هەولێر دەسگیر كرانە بەتۆمەتی تیرۆر كردنی مامۆستا وشیار ئیسماعیل، بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایدەگەێنێت، سەرداوی گرینگ كەوتۆتە دەستمان و لەكاتی نزیك بكوژی مامۆستا وشیار ئاشكرا دەكەین.

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایدەگەیێنێ “لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی کوشتنی د. وشیار ئیسماعیل، هەنگاوی زۆر باشیان بڕیوە و لە داهاتووێکی نزیکدا بکوژانی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین”.

تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ئەوەشی بە رووداو راگەیاندووە “لە دۆسیەی کوشتنی د. وشیار ئیسماعیل چەند سەرەداوێکی گرنگمان دەستکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان هەنگاوی زۆر باشیان بڕیوە، لە داهاتووێکی نزیکدا بکوژەکان ئاشکرا دەکەین”.

Back to top button