ئایه‌ ده‌زانی ئەو کەسانەی نانی بەیانییان ناخۆن، مەترسی جەڵتەی مێشكیان لێده‌كرێت

پزیشكانی بوارى مێشک له‌ ژاپۆن رایدەگەیێنن کە خواردنی نانی بەیانییان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک كەمدەكاتەوە.

پزیشكانی زانکۆی ئۆساکای ژاپۆنی، ژەمی بەیانییان بە ژەمێکی گرنگی خۆراکی مرۆڤ دەزانن و دەڵێن لە رووی تەندروستییەوە گرنگی خۆی هەیە و دەڵێن ئەو کەسانەی کە هەرگیز نانی بەیانییان ناخۆن، مەترسی تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشك زیاترە، بەراورد بە ئەوانەی کە هەموو رۆژێک نانی بەیانی دەخۆن.

خواردنی نانی بەیانییان ئەگەری زۆرخۆری لە ژەمەکانی دیکەی رۆژدا کەمدەکاتەوە، چونکە بە شێوەیەکی گشتی ئەوانەی کە ژەمی بەیانییان ناخۆن لە ژەمەکانی دیکەدا زۆرخۆرن، ئەمەش دەبێتە هۆی قەڵەوی و سەرەنجام بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، چەوری و شەکری خوێن کە ئەمانە هۆکاری یاریدەدەرن بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشک و دڵ.

پزیشكانی زانکۆ ژاپۆنییەکە دەڵێن” یەکێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک بەرزبوونەوەی فشاری خوێنە لە بەیانیان، توێژەران دەڵێن ئەو کەسانەی ژەمی بەیانیان دەخۆن پەستانی خوێنیان نزمترە.

Back to top button