ئەرژەنتین گەیشتە قۆناغی داهاتوو كوپا ئەمریكا

لە یارییەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا و لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیەدا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤێنزوێلا بوەوە و یاریەکەی لێبردەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێناو تاكە گۆڵی یارییەكەش لاوتارۆ مارتینێز لە خولەكی 10ی یاریەیكەدا تۆماریكرد.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەڵبژاردەی ڤێنزوێلا هەوڵی زۆریاندا بۆ یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە، بەڵام بێ سودبو، تا لە خولەكی 74 جیۆڤانی لو سیلسۆ گۆڵی دوەمی بۆ ئەژەنتین تۆماركرد.

سەرئەنجام یارییەكە بە دوگۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئەرژەنتین كۆتاییهات و مێسی و هاورێكانی خۆیان گەیاندە قۆناغی نیوەی كۆتای پاڵەوانێتیەكەو لەو قۆناغەش بەرامبەر بەرازیل یاریی دەكات و لە پێناو یاریی كۆتایی دەجەنگێت.

 

Back to top button