به‌رازیل گه‌یشته‌ قۆناغی پێش کۆتایی

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی کۆتای پاڵه‌وانێتی کوپا ئه‌مه‌ریکا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و پاراگوای ڕووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه‌ .

هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌و یارییه‌دا توانی به‌ لێدانی یه‌کلایکه‌ره‌وه‌کان خۆی بگه‌یه‌نێته‌ قۆناغی پێش کۆتای .

پاش 90 خوله‌ک یاری کردن هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ نه‌یان توانی تۆڕی گۆڵی یه‌کتر بهه‌ژێنن.

دواتر په‌نا برایه‌ به‌ر لێدانه‌ یه‌کلایکه‌ره‌وه‌کان و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل توانی به‌ ئه‌نجامی ( 4 – 3 ) گۆڵ سه‌رکه‌وتن تۆماربکات .

له‌ قۆناغی پێش کۆتای هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین یان فه‌نزویلا ده‌بێته‌وه‌ .

Back to top button