ئه‌ندام په‌رله‌مانه سونه‌كان فاتیحه بۆ عێراقی یه‌كگرتوو ده‌خوێنن
خواكوڕك
دوێنێ شه‌ممه په‌ره‌له‌مانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی كوتله شیعه‌كان و به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی لیسته كوردستانیه‌كان پرۆژه یاسای بودجه‌ی حه‌شدی شه‌عبی په‌سه‌ندكرد، ئه‌ندام په‌رله‌مانه سوننه‌كانیش فاتیحه بۆ عێراقی یه‌كگرتوو ده‌خوێنن.
سالح موتله‌ك سه‌رۆكی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی سونی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به كه‌ناڵی حه‌ده‌سی عه‌ره‌بی راگه‌یاندووه، “به‌ڕێكردن و په‌سه‌ندكردنی یاسای حه‌شد كۆتایی به عێراقی شارستانی هێنا كه خه‌ونی هه‌موو عێراقیه‌كان بوو”.
چاودێرێكی سیاسی عێراقی به كه‌ناڵه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، “به‌مزووانه عێراق ده‌بێته یاده‌وه‌رێكی مێژوویی و شتێك نامێنێت به‌م ناوه”. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “كاتێك په‌رله‌مانتاره سونه‌كان له بینای په‌رله‌مان ده‌رچوون فاتیحایان بۆ كۆچی دوایی عێراق خوێندووه”.
هەر بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی عێراقی حشدی شەعبی باڵێكی سوپای پاسدارانە و لەژێر كۆنترۆڵی حكومەتی ئێرانە، هیچ شتێك بە عێراقی نابەستێتەوە،
له‌لایه‌كی دیكه سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو به‌میدیاكانی حزبه‌كه‌ی رایگەیاندووه، كە پارتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق لەكاتی دەنگدان لەسەر پرۆژەكە چوونە دەرەوە و گۆڕان و یەكێتی دەنگیان بە پرۆژەكە دا.