نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی كورد (عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا) كۆچی دوایی كرد

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29/06/2019 عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا، نووسه‌ر و شرۆڤه‌كاری  سیاسی كورد، له‌ ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌ كۆچی دوایی كرد.

عه‌بدولعه‌نی عه‌لی یه‌حیا، به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌ چه‌ندان ڕۆژانه‌ و گۆڤاری عه‌ره‌بی و كوردیدا وتار و توێژینه‌وه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ چه‌ندین گۆڤاریشدا سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر بووه‌.

له‌مباره‌وه‌ له‌ ئێنسكلۆپیدیای نووسه‌رانی هه‌ولێر كه‌ له‌لایه‌ن “عه‌بدولڕه‌حمان یووسف”ه‌وه‌ نووسراوه‌، له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌ڵێت: “له‌ هاوینی ساڵی 1943 گوندی “گرده‌پان”ی سه‌ر به‌ ئاكرێ له‌دایك بووه‌ و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیی له‌ شاری مووسڵ ته‌واو كردووه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ٦٠ه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ نووسین و سه‌ره‌تا به‌ وتاری سیاسییه‌ و یه‌كه‌م وتاری نووسینی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی سیاسی بووه‌ و له‌ ڕۆژنامه‌ی (الاستقلال) كه‌ له‌ به‌غدا چاپ بووه‌.

له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا له‌ بواری نووسین و ڕۆژنامه‌نووسیدا ئه‌م چالاكییانه‌ی هه‌بووه‌:

– ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (په‌یامی ئه‌یلوول)بووه‌.

– له‌ ساڵی 1958 چووه‌ته‌ ریزی حزبی شیوعی ئێراقی له‌ شاری (مووسڵ).

– له‌ 1_4_1963 پێوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌.

– له‌ دوای گفتوگۆكانی ساڵی 1963_1964 نێوان سه‌ركردایه‌تیی شۆڕش و حكوومه‌تی عێراق، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ (مووسڵ) و ده‌ستی به‌ چیرۆك نووسین كردووه‌، چیرۆكه‌كانی به‌ زمانی عه‌ره‌بی بوون له‌ ڕۆژنامه‌كانی مووسڵ و به‌غدا له‌ ڕۆژنامه‌كانی: (فتی العراق) و (فتی العرب) و (السوره‌ العربیه‌) بڵاو كراونه‌ته‌وه‌.

– له‌ ساڵی 1964 له‌ پێشبڕكێیه‌كی چیرۆك خه‌ڵاتی یه‌كه‌می له‌ رۆژنامه‌ی (فتی العرب) وه‌رگرتووه‌.

– له‌ ساڵی 1969 وتارێكی له‌سه‌ر ڕۆمانی (المسخ) ی (كافكا) له‌ گۆڤاری (العلوم)ی لوبنانی كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی (منیر بعلبكی) بوو، بڵاو كرده‌وه‌.

– له‌ ساڵی (1970) وه‌ك نووسه‌ر و په‌یامنێر له‌ (التأخی) دامه‌زراوه‌، هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵدا به‌ رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌ نێوان شۆڕش و حكومه‌تی ئه‌وكاتدا به‌ مووچه‌خۆر له‌ هه‌ولێر دامه‌زراوه‌.

– نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌ ڕۆژنامه‌ی (التأخی) كاری كردووه‌

– سێ ساڵ له‌ گۆڤاری (الپقافه‌)ی به‌غدا كاری كردووه‌

– له‌ ساڵی 1973 له‌ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژی كوردستان (شمس كوردستان) وه‌رگیراوه‌.

– له‌ 1974. 1975 كارمه‌ند بووه‌ له‌ ڕادیۆی ده‌نگی كوردستانی ئێراق، وتاری سیاسی بۆ رادیۆكه‌ ده‌نووسی.

– له‌ دوای ڕاپه‌ڕین 1991 بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ ڕۆژنامه‌كانی (بنك، كوردستانی نوێ، الاتحاد و هه‌روه‌ها له‌ سه‌ره‌تا له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یان كاری كردووه‌.

له‌ دوای ساڵ 1994 تا ئێستا 2012:

_ ماوه‌یه‌ك سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (كاروان العرب) بووه‌.

_ له‌ زۆربه‌ی رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ كوردییه‌كاندا وتاره‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

_ له‌ 1998 تا 2008 واته‌ بۆ ماوه‌ی (10) كارمه‌ندی رادیۆی ئه‌وروپای ئازاد كارمه‌ند بووه‌.

_ سێ ساڵ له‌ (ده‌نگی ئه‌مریكا) كاری كردووه‌.

– له‌ ساڵی 2004 له‌ مووسڵ ئه‌ندامی لقی 14 پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌.

– له‌ 2004 لقی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی له‌ مووسڵ دامه‌زراندووه‌ بۆ زیاتر له‌ (5) به‌رپرسی لقه‌كه‌ بووه‌.

– له‌ ساڵی 2006 رۆژنامه‌ی (الحقیقه‌) ی له‌ مووسل ده‌ركرد، كه‌ جاران له‌ شه‌سته‌كان له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوان: مه‌لا ئه‌نوه‌ر مائی و جه‌رجیس فه‌تحولڵا له‌ موسڵ ده‌رده‌چوو. دوو ساڵ سه‌رنووسه‌ری بووه‌.

– له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2008 رۆژنامه‌ی (رایه‌ الموسل) له‌ شاری موسڵ ده‌ركردووه‌، سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌نی ئیمتیازی بووه‌.

-پاشان خانه‌نشین بووه‌ و له‌ هه‌مانكاتیشدا سكرتێری گۆڤاری (رۆژنامه‌نووس)ه‌، له‌ ژماره‌: (25)ه‌وه‌، كه‌ گۆڤارێكی وه‌رزیی تایبه‌ته‌ به‌ كولتووری ڕۆژنامه‌نووسی و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌ریده‌كات.

* وتاره‌كانی زیاتر له‌ رۆژنامه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، له‌ (30) رۆژنامه‌ زیاتریش وتار بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ وه‌ك: ( صوت العراق، صوت كوردستان، میدل السبت و پلاین، التیار الدیموقراطی العراق، البدیل الدیمقراطی، بأخره‌ الكرد، عفرین، بنكه‌، عامودا. بنت، عینكاوا. توم بحزات نت ..تاد)

– له‌ گۆڤاری (الصحفی) به‌رده‌وام بابه‌ته‌كانی به‌ عه‌ره‌بی بڵاو بوونه‌ته‌وه‌.

– ئه‌ندامی فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تیی بووه‌.

– ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌.

– ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورده‌.

– له‌ ڕۆژنامه‌ی(الشرق الاوسط) و رۆژنامه‌كانی دیكه‌ی له‌نده‌ن ناوه‌ ناوه‌ بابه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

كتێبێكی به‌ زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی “قچایا كردستانیه‌، من مگبوعات دار ئاراس للطباعه‌ والنشر،، الطبعه‌ الاولی، اربیل، 2002. (دۆزه‌كانی كوردستان له‌ چاپه‌مه‌نییه‌كان، چاپ و بڵاكردنه‌وه‌ی ده‌زگای ئاراس، چاپی یه‌كه‌م ساڵی 2002 هه‌ولێر).

سه‌رچاوه‌/ باس

 

Back to top button