گرژیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەوێتە قۆناغێکی مەترسیدار
ئەمریکا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕادار نەبینی ( ئێف 35) لە قەتەر جێگیر دەکات
هێزی ئاسمانی ئەمریکا هاوکات لە گەڵ تەشەنە ئەستاندنی گرژیەکانیان لە گەڵ ئێران چەند فڕۆکەی شەڕکەری ڕادار نەبینی ( ئێف 35 ) دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و لە قەتەر جێگیریان دەکات .
بە پێی ڕاگەیەندراوی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ئەو فڕۆکانە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە بنکەی ئاسمانی ( ئەلعەدید ) لە قەتەر جێگیر کراوون ، هەرچەند بە ڕوونی ئاشکرا نەکراوە چەند فڕۆکە گەیشتوونەتە ئەوێ بەڵام بە پێی ئەم وێنانەی لە لایەن هێزی ئاسمانیەوە بڵاو کراونەتەوە لانیکەم 5 فڕحکە دەبن .
لە ڕاگەیەندراوەدا هاتووە ، بۆ یەکەم جار فڕۆکەکانی ( ئێف 35 ) لە قەتەر جێگیر بوون بۆ ئەوەی پشتیوانی هێزەکانی ئەمریکایی و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەدا بپارێزن