شاندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و شاندی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە لە نوێنەرانی چەندین وڵات پێکهاتووە، لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستیپێکردووە و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.

ئەمڕۆ شەممە 29/06/2019، ئەو شاندەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەردانێک گەیشتنە عێراق و لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. لە درێژەی کۆبوونەوەکانیان، شاندەکە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

پێشتر، ئەحمەد سەحاف گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، شاندەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمڕۆ دەگەنە عێراق و ھەمان رۆژ دەگەڕێنەوە و بە داوەتنامەی فەرمیی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەردانەكە ئەنجام دەدەن و بڕیارە لەگەڵ هەریەك لە سەرۆككۆمار، سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببنەوە، هەروەها لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد ئەم سەردانە مێژوویی دەبێت بۆ عێراق، لە چوارچێوەی كارەكانی حكوومەتدا دێت بۆ پێشخستنی رۆڵی نێودەوڵەتیی عێراق لەنێو وڵاتانی جیهاندا و نیشانەی هێوربوونەوە و سەقامگیری دۆخی ئاسایشی عێراقە.

 

Back to top button