هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە عێراقەوە بووە

 

 

 

هیرشی فڕۆکە بێفڕۆکاوانەکان بۆ سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی سعوودیا لە عێراقەوە بووە نەک یەمەن

 

ئاژانسی رۆیتەرز بە کەڵک وەرگرتن لە زانیاریەکانی رۆژنامەی واڵ ئیستریت ژوورناڵ و بەرپرسانی ئەمریکایی ئاشکرای دەکات هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە مانگی مای ڕابردوودا بۆ سەر پاڵاوگەنەوتیەکان و بۆڕی ڕاگوێزانی نەوتی سعوویا لە عێراقەوە ئەنجام دراوە نەک یەمەن .

 

وەک واڵ ئێستریت ژوورناڵ دەنووسێت ، بەرپرسانی ئەمریکایی گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە لەدووای پەرەستاندنی گرژیەکانی نیوان ئەمریکا و ئێران ، گرووپ و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچە جەبهەیەکی نوێیان کردۆتەوە .

حوسیەکانی یەمەن کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن رۆژی سێشەممە 25 مانگی مای ، بەرپرسیارەتی هێرشیان بۆ سەر کۆمپانیای نەوتی ” ئارمکۆی سعوودیا ” ڕاگەیاند .

Back to top button