روسیا و سعوودیا لەسەر بابەتێکی هەستیاری  ئابووری ڕێکەوتن دەکەن  

 

 

 

روسیا و سعوودیا رێکەوتن لە سەر ئەوەی هەڵێناجانی نەوتی ئۆپێک بە ڕێژەیەکی دیاریکراو بێڵنەوە .

ڤلادمیر پۆتن لە میانەی کۆبونەوەکانی گرووپی جی بیست رۆژی شەممە باسی لەوە کردووە بۆ بەردەوامی ڕێژەیەکی دیاری کراوی هەڵێنجانی نەوتی ئۆپێک لە گەڵ سعوودیا ڕێکەتن دەکرێت .

سەرۆک کۆماری روسیا لە دوای دیدار لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشیی پاشای سعوودی هیوای خواستووە کە ئەم ڕێکەوتنە بتوانێت بۆ ماوەی 6 تا 9 مانگ بەردەوام بێت .

ئەوە لە کاتێکدایە ڕوسیا و وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک و چەند وڵاتێکی بەرهەم هێنەری نەوت دووشەممە و سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لە کۆبوونەوەی ( ئۆپێک پلاس ) لە ڤییەننا بەشداری دەکەن ، تا بگەنە ڕێکەوتنێک لە سەرهەڵێنجانی نەوت بە رێژەی 1.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا .

بەم حاڵەشەوە بەشێک لە کارناسان لەسەر ئەم باوەڕەن ، بەهۆی دەسەڵاتی نەوتی ئەمریکا لە شیوەی هەڵێنجان و هەناردەکردن و کەمی داخوازی نەوت لە بازاڕەکاندا ، دابەزینی نرخی نەوت لە مانگانی داهاتوودا دوور لە چاوەڕوانی نییە .

Back to top button